in America or Europe this would be a very very big issue, this is an obvious example of practicing Racism.
سێ ئه‌فسه‌ری كوردی سه‌ربه به‌شی هه‌واڵگری له لیوای 49 ی سه‌ربه فیرقه‌ی دوانزه‌ی سوپای عێراقی به‌بێ هیچ هۆیه‌ك له‌پۆسته‌كانیان لاده‌برێن و ده‌گوێزرێنه‌وه بۆ فیرقه‌یه‌كی تر.
له‌م باره‌یه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت له فیرقه‌ی 12 ی سوپای عێراقی كه نه‌یویست ناوی ئاشكرا بكه‌ین به نه‌وای راگه‌یاند: به‌پێی نوسراوێك كه سه‌رله‌ئێواره‌ی رۆژی هه‌ینی گه‌یشته باره‌گای فیرقه‌ی 12 ی سوپای عێراقی تێیدا ئاماژه به په‌یوه‌ندیه‌كی ته‌له‌فۆنی ده‌كات له‌نێوان به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هه‌واڵگری سه‌ربازی عێراقی و به‌رپرسی فیرقه‌ی 12 ی سوپای عێراقی له شاری كه‌ركوك به لابردن و گواستنه‌وه‌ی 3 ئه‌فسه‌ری كوردی سه‌ر به به‌شی هه‌واڵگری له لیوای 49 ی سوپای عێراقی له شاری كه‌ركوك كه ئه‌وانه‌ش پێكهاتبوون له ئه‌فسه‌ری هه‌واڵگری لیوای 49 و ئه‌فسه‌ری هه‌واڵگری فه‌وجی 2 ی لیوای 49 و ئه‌فسه‌ری ئاسایشی فه‌وجی 2 ی لیوای 49 و دانانی 3 ئه‌فسه‌ری عه‌ره‌ب له شوێنه‌كانیان ، به وته‌ی سه‌رچاوه‌كه‌ی فیرقه‌ی 12 دوای لابردنی ئه‌و 3 ئه‌فسه‌ره كوردی هه‌ر به‌هه‌مان نوسراو گوێزرانه‌وه بۆ لیوای 47 ی سه‌ر به فیرقه‌ی 12 ی سوپای عێراقی به مه‌رجێك هیچ پۆستێكیان پێنه‌درێت.
به وته‌ی سه‌رچاوه‌كه له دوای ده‌سته‌به‌كار بوونی عه‌مه‌لیاتی دیجله له سنوری پارێزگای كه‌ركوك ده‌یان ئه‌فسه‌ری كورد له پۆسته‌كانیان دوور خرانه‌وه و دواجاریش گوێزرانه‌وه بۆ لیواكانی دیكه و ته‌نانه بۆ پارێزگاكانی دیكه له نێوانیاندا پارێزگاكانی باشوری عێراق.
http://radionawa.com/Detail.aspx?id=184 ... LFMIvFmymc











